بەرشەلۆنە هەڕەشەی لەدەستدانی کانسێلۆی لەسەرە

وەرزش

18/11/2023     ژمارەی بینراو 90

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ شەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە داهاتووی جواو کانسێلۆی پورتوگالی ئاشکرا کرد، کە بە شێوەی خواستن لە یانەی مان سیتییەوە ڕووی لە بەرشەلۆنە کردووە.

بارسێلۆنا هاوینی ڕابردوو لە کۆتا ڕۆژی میرکاتۆ بۆ وەرزێک بە خواستن گرێبەستی لەگەڵ کانسیلۆی واژۆکرد و لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، بەرشەلۆنە ناتوانێت تەواوی گرێبەستەکەی کانسێلۆ لە هاوینی داهاتوو بکڕێت، هیوادارە جارێکی دیکە خواستنەکەی نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مان سیتی لە بەرامبەر فرۆشتنی کانسیلۆدا 50 ملیۆن یۆرۆی دەوێت، بەڵام ئەوان کراوەن بۆ گفتوگۆکردن.

بەڵام یانەی مانچستەر سیتی ئامادەیە بە خواستنێکی دیکە بیربکاتەوە، بە مەرجی کڕینی ناچاری بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ.

کانسێلۆ ١٤ یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستیشی کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن