راچڵەكین-
دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاردانی لەبارەی سكاڵایەك تایبەت بە نادەستوری بوونی 5 ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێم دواخست.
ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، سەبارەت بە سكاڵایەكی زیاد جەبار سەرۆكی فراكیسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە.
دادگای فیدراڵی عیراق بۆ جارێكی تر بڕیاردانی لەسەر سكاڵاكە بۆ رۆژی 3ی كانوونی یەكەم دواخست.
لە سكاڵاكەدا كە لەسەر سێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم تۆماركراون داواكراوە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر نادەستوری بوونی ماددەكانی 1 و 9 و 15 و 22 و 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە كورسی پێكھاتەكان دیاریكردنی بازنەكانی ھەڵبژاردن.