لەكاتی روودانی لافاودا چی بكەین؟

هەمەڕەنگ

19/11/2023     ژمارەی بینراو 509

راچڵەكین-

چاوەڕێ دەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بكات، بەرگری شارستانی شارەكانی هەرێمیش چەند رێنماییەك بۆ هاوڵاتیان بڵاودەكەنەوە بۆ ئەوەی لەكاتی روودانی لافاودا ژیانیان پارێزراو بێت.

رێنماییەكانی بەرگریی شارستانی بۆ هاوڵاتیان لەكاتی لافاودا:
 
- لافاوی خێرا ئاستی ئاوەكەی زوو بەرز دەبێتەوە؛ چاوەڕێ مەكە تاوەكو ئاو بەرز دەبێتەوە.
- لە ناوچە نزمەكان دوور بكەونەوە.
- دەبێت شۆفێران بە رێگەی لافاودا شۆفێری نەكەن.
- مادە مەترسیدارەكان (وەك بۆیاخ، رۆن، قڕكەر و پێداویستی پاككردنەوە) بگوازنەوە بۆ شوێنی بەرزتر.
- ئامێرە كارەباییەكان لەكارەبا بكەنەوە. 
- ئەگەر تەڕ بوویت یان لەنێو ئاودا وەستایت، دەست لە هیچ كەرەستەیەكی بارگاوی و كارەبایی مەدە.
- ناچار نەبوون شۆفێری مەكەن.
- ئۆتۆمبێلەكە وەستا، وازی لێ بهێنە. ژیانی خۆت گرنگترە.
- دوور بكەونەوە لەو شوێنانەی كە پێشتر لافاویان تێدا دروستبووە.
- دوور بكەونەوە لە هێڵەكانی كارەبا، وایەری كارەبا و كێبڵە بارگاوییەكان.
- هەرگیز هەوڵ مەدەن بەنێو ئاوی كۆبووەوەدا بڕۆن یان مەلە بكەن؛ لەبەر ئەوە مەترسی زۆری تێدایە.
- ئەگەر ئاوی كۆبووەوە لە سەرووی پاژنەی پێیەكانتەوەیە بووەستە و رێگەیەكی دیكە بگرەبەر.
- رێگە نەدەن منداڵان لە ئاوی كۆبووەوە و مەنهۆڵەكان نزیك بكەونەوە.
- ئەگەر خانوو یان باڵەخانەیەك لافاوی بەركەوت پێش چوونە ژوورەوە پشكنین بكەن بۆ سەلامەتی خۆتان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن