سبەینێ لەهەولێر دەكرێتە پشوو؟

کوردستان

19/11/2023     ژمارەی بینراو 413

راچڵەكین-

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات كە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، لە چەند ناوچەیەك ئەگەری روودانی لافاو هەیە. پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: "بۆ بابەتی پشوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لە گفتوگۆین.''

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمیدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە: "ھێشتا بۆ پشووی سبەینێ ھیچ بڕیارێكمان نەداوە و بۆ ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لە گفتوگۆداین.''

ئاماژەی بەوەش دا: ''لەگەڵ هەموو تیمەكان ئامادەكاریی پێویست كراوە بۆ سەلامەتیی هاوڵاتیان و ڕووبەڕوبوونەوەی لافاو.''

ئەمڕۆ یەكشەممە، كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، لەئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارینی چڕ روولەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك دەخایەنێـت، كاریگەری ئەو شەپۆلەش زیاتر لە سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆك و گەرمیان دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن