د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی
راچڵەكین -
پارێزگاری سلێمانی هۆشداریی لەئەگەری بارانبارینی زۆر و بەخوڕ دەدات و داواش لە هاووڵاتیان دەكات هاوكارو هەماهەنگی فەرمانگەو تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكان بن و پابەندی رێنماییەكانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانی تر بن.
هەڤاڵ ئەبوبەكرن لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە دەسەڵاتیان بەخشیوەتە هەموو سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێكی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەكەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن.
دەقی پەیامەكە:
هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی
بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێمانگەیشتوون؛ ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەك هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن. دەسەڵاتمان بەخشیوەتە هەموو سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگاكەمان؛ كە لە هەر دۆخێكی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەكەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سنورەكەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن.
داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، هاوكارو هەماهەنگی فەرمانگەو تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكان بن و پابەندی ڕێنماییەكانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانی تر بن.
پەیوەست بە سبەینێ، لەسەر ڕاوێژو بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان؛ پشووی فەرمیی دەبێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
٢.٢٣/١١/١٩