شاخەوان عەبدوڵا: تەقە لەنوسینگەی كەركوكمان كرا

کوردستان

20/11/2023     ژمارەی بینراو 338

راچڵەكین-

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێـت، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تەقە لەنووسینگەی كەركوك-یان كراوە، بەڵام ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە.

شاخەوان عەبدوڵا، دەڵێت:" بەرەبەیانی ئەمرۆ لەكردەوەیەكی ترسنۆكانە تەقە لەنوسینگەی كەركوكمان كراو دەست بەجێ لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵام درایەوەو ئۆتۆمبیلەكە كە لەجۆری تویتا كامریە پێكێنرا، بەڵام توانی هەڵبیت."

دەشڵێت:" وێرای داواكردنمان لەدەزگا ئەمنییەكان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم كردەوەیە، خەڵكی بەشەرەفی كەركوك دڵنیا دەكەینەوە ئەم هێرشە هاوشێوەی هێرشەكانی پێشوو لەخزمەتكردنی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك رامان ناگریت ."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن