ڕاچڵەکین سپۆرت -
لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری ئیتاڵیا بڕیاریدا پێنج یاریزان لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا دووربخاتەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت.
ئیتاڵیا چارەنووسی لە دەستیدایە، چونکە تەنها پێویستی بە یەکسانبوون هەیە بۆ ئەوەی خۆی بگەێنێتە یۆرۆی 2024 کە بڕیارە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.
ماڵپەڕی "توتۆ مێرکاتۆ"ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، سپالێتی بڕیاریدا 5 یاریزان هەریەک لە (دۆمێنیکۆ بێراردی، مارکۆ کارنێسیکی، مانوێل لازاری، ئەندریا کامبیاسۆ و ئەندریا کۆلبانی) لە لیستەکەدا دەربهێنێت.
لە خوارەوە لیستی ئیتاڵیا دەخەینەڕوو:
گۆڵپارێزەکان: دۆنارۆما، پرۆڤیدێل، ڤیکاریۆ
بەرگری: دی لۆرێنزۆ، دیمارکۆ، گاتی، بیراغی، بۆنجیۆرنۆ، دارمیان، ئاچێربی، مانچینی
هێڵی ناوەڕاست: بۆناڤێنتورا، جۆرجینیۆ، کریستانتی، فراتیسی، بارێلا
هێرش: ساکاماکا، ڕاسپادۆری، کەین، کێیزا، پۆلیتانۆ، زانیۆلۆ،شەعراوی
ئیتاڵیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوانیاندا پێشەنگی هەیە بەرامبەر ئۆکرانیا، بەو پێیەی لە دوایین 6 یاری فەرمی نێوانیاندا لە ڕکابەرەکەی بردووەتەوە و 14 گۆڵی تۆمارکردووە لەکاتێکدا تەنها 3 گۆڵی لێکراوە.