راچڵەكین-
كەشناسێكی عیراقی، وادەی تەواوبوونی ئەم شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە وڵات كردووە دیاریی دەكات.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوكراوەتەوە"پاشماوەی ئەو هەورەی بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆی هەواوە دروستووە لە خۆرئاواوە دێت و هەلی بارانبارین لە پارێزگاكانی بەغدا و دیالە و واست و سەڵاحەدین بۆ چەند ماوەیەكی كەم لە شەودا دروست دەكات".
بە وتەی ئەو كەشناسە"ئەگەر هەیە بارانبارین لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و نەینەوا و كەركوك، تا نیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە بەردەوام بێت".
ئەو كەشناسە پێشبینی دەكات"بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك لە سبەینێ سێشەممە ببارێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو لە تێكڕای ناوچەكانی وڵات نزمببنەوە".