رۆیتەرز: حەماس و ئیسرائیل لە ئاگربەست نزیكبوونەتەوە

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 211


راچڵەكین- 
ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس رایدەگەیەنێت، بزوتنەوەكە لە گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل نزیكبووەتەوە، لەكاتێكدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە غەززە و بوردومانكردنی ئیسرائیلیش لەلایەن حەماسەوە بەردەوامن.   

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن یاریدەدەرەكانییەوە بۆ رۆیتەرز نێردراوە، هەنیە رایگەیاندووە"بزوتنەوەی حەماس وەڵامی قەتەر و نێوەندگیرەكانی داوەتەوە و ئەوان لە گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست نزیكبوونەتەوە". 

هیچ وردەكارییەك لەبارەی بڕگەكانی رێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكە لەلایەن رۆیتەرزەوە بڵاونەكراوەتەوە و ئیسرائیلیش لەو باریەوە هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردووەتەوە. 

كەرتی غەززە كە چەند ساڵێكە گەمارۆدراوە، لەو دەمەی بزوتنەوەی حەماس ئۆپەرۆاسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا"ی دەستپێكرد، رووبەڕووی بۆردومانێكی چڕبووەتەوە و هەزاران كەس بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن