راچڵەكین-
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان، لەگەڵ باران بارینی پچر پچر لەسەر ناوچەی جیا جیا، سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری باران بارینی كەمی هەیە، لەسەر ناوچەشاخاوییەكان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەشاخاوییە سنوورییەكان و بە تایبەتی لە شەودا، ئەگەری بەفریش هەیە لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووری، پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت.
سبەی دووشەممە، لەئەنجامی زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست باران بارین لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەبێت، وە هەروەها بەفر بارینیش بەشێك لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 3-5 پلە نزم دەبێتەوە.
لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكان باران بارینی پچر پچر دەبارێت، هەندێ ناوچە ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت وەك بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك، لە ئێوارەو شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان چالاكتر دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی