دادگای فیدراڵی لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری چیدا؟

کوردستان

26/11/2023     ژمارەی بینراو 1429

راچڵەكین-

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دواخست.
  
ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵای ژمارەیەك مامۆستاو فەرمانبەری هەرێمی كوردستان، كە لە دژی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تۆماركرابوو، كۆبووەوە، بەڵام دۆسیەكەی بۆ 24-12-2023 دواخست.

لە سكاڵاكەیاندا كە ژمارە 247ـی فیدراڵیی ساڵی 2023ـی هەیە، سكاڵاكاران داوایانكردووە حكومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی ژمارە 22ـی ساڵی 2018ـی هەمواركراوی فیدراڵی وەك خۆی، بەتایبەت مادەكانی (6، 7، 8، 9)ـی یاساكە و ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حكومەتی كوردستانەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون، هەڵبووەشێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن