پۆچیتینیۆ یاریزانەکانی چێڵسی سزا دەدات

وەرزش

26/11/2023     ژمارەی بینراو 61

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بڕیاریدا سزای یاریزانەکانی بدات بەهۆی ئاستە خراپەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، کە ئێوارەی دوێنێ شەممە بە ئەنجامی 1-4 دۆڕا.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی زە سەن بڵاویکردۆتەوە، پۆچێتینۆ بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کەشێکی سارددا مەشقێکی پێشوەختەی سەپاندووە، وەک سزایەک بۆ یاریزانەکان بەهۆی ئەنجامە نائومێدکەرەکەوە.

چێڵسی لە ئێستادا لە ڕیزبەندی پرێمەرلیگی ئینگلتەرادا لە پلەی دەیەمیدایە و کێشەیەکی زۆری هەیە، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا تووشی پێنجەم دۆڕان بوو لە خولەکەدا.

لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە ئیدارەی چێڵسی پارەیەکی زۆریان بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە وەبەرهێناوە، بەڵام ئەنجامەکان بە هیچ شێوەیەک باشتر نەبوون، سەرەڕای دەرکردنی گراهام پۆتەر و دانانی فرانک لامپارد وەک ڕاهێنەری کاتی تاکوو کۆتایی وەرز، پێش ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پۆچیتینۆ، ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان بەکاربهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن