ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەنچیلۆتی: من کارەکەت قورس دەکەم

وەرزش

27/11/2023     ژمارەی بینراو 298

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یەکێک لە ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید دوای یارییەکەی دوێنێ یەکشەممە، پەیامێکی تەحەدای بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەکەی نارد.

ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بەرامبەر کادیز وگۆڵەکەی بەخاوێنی هێشتەوە.

بەڵام ئەنچیلۆتی ڕاستەوخۆ دوای یارییەکە وتی: "گرنگ ئەوەیە کە لونین ئامادە بوو کاتێک کیپا توشی پێکان بوو، بەڵام کاتێک کیپا دەگەڕێتەوە، و ئەوەش بەرامبەر گرانادا ڕوودەدات، ئەوە دەبێتەوە بە سەرەکی و لۆنین دەبێتەوە بەیەدەگ".

بەگوێرەی تۆڕی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، ئەنچیلۆتی بەم قسانە کۆتایی بە هەر مشتومڕێک هێنا لەسەر پێگەی گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید، هەروەها متمانەی تەواوی خۆی بە کیپا بەخشی.

ئاشکرابووە کە لۆنین گوێی لە لێدوانەکەی ئەنچیلۆتی بووە سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ سەر کورسی یەدەگ، و لە ژووری جلگۆڕین کۆمێنتی لەسەر کردووە و وتویەتی: "لە کارکردن ناوەستم و هەڵبژاردنی ڕاهێنەر قورس دەکەم، ئەویش بڕیار دەدات دواتر سەبارەت بە گۆڵپارێزی سەرەکی”.

پێشبینی دەکرێت لونین لە پێکهاتەی سەرەکی بەردەوام بێت لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن