ڕیاڵ مەدرید لە پێناو هێرشبەرێکی میلان کێبرکێێ لیڤەرپوڵ دەکات

وەرزش

27/11/2023     ژمارەی بینراو 89

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ لیڤەرپوڵدا کەوتە ڕکابەرییەکی بەهێزەوە، بەمەبەستی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی میلان.

بەگوێرەی تۆڕی لیڤەرپوڵ ئیکۆی بەریتانی، یانەی ڕیال مەدرید و لیڤەرپوڵ کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی فرانسیسکۆ کاماردای ئیتاڵی، هێرشبەرە تەمەن 15 ساڵەکەی میلان.

ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک هات کە کاماردا یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم لە میلانۆ بەرامبەر فیۆرێنتینا لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاماردا لەسەر مێزی یانەکانی پاریس سانجێرمان و بروسیا دۆرتمۆند و مانچستەر سیتی و چێڵسیشە.

بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت لەگەڵ میلان بەردەوام بێت، ئەمەش هەوڵەکانی ڕۆسۆنێری بەهێزتر دەکات لە هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی فرانسیسکۆ کاماردا بۆ ئەوەی یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی واژۆ بکات دوای ئەوەی تەمەنی دەبێتە 16 ساڵ.

تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویکردەوە، کاماردا، لەدایکبوی 9ی ئازاری 2008، بووە بچووکترین یاریزان کە بەشداری یارییەکەی خولی ئیتاڵیا بکات لە مێژوودا، لە تەمەنی 15 ساڵ و 260 ڕۆژیدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن