ئەمریكا هاوكاری مرۆیی دەگەیەنێتە غەززە

جیهان

29/11/2023     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین- 

فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكایی بۆ گەیاندنی هاوكاریی بە كەرتی غەززە گەیشتە میسر، ئەمەش یەكەم فڕۆكەیە لەكۆی سێ فڕۆكە كە هاوكاریی مرۆیی بۆ غەززە دەگوازنەوە.
 
لەو بارەیەوە جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند " بۆ گەیاندنی پێداویستییە مرۆییەكان بە غەززە، پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی هەوڵی زۆر زیاتر بخاتەگەڕ، ئەمەریكاش پابەندە بەم هەوڵەوە".

بە وتەی سولیڤان:" سەرۆك بایدن هەوڵدەدات، كۆمەڵی نێودەوڵەتی كۆبكاتەوە،تا بەپەلە بكرێت لە گەیاندنی هاوكاریی زیاتر بە كەرتی غەززە". 

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسانی كۆشكی سپی رایانگەیاند"یەكەم فڕۆكە گەیشتووە و دوو فڕۆكەی تر ماوە كە لە چەند رۆژانی داهاتوودا دەگاتە غەززە و كەرەستەی پزیشكی و خۆراك و پێداویستی زستانە دەگەیەنێت و لەڕێی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەسەر دانیشتوانی غەززەدا دابەش دەكرێت". 

كەرتی غەززە لە دوای هێرشەكەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، رووبەڕووی بۆردومانێكی چڕی ئیسرائیلی بووەوە،بەو هۆیەوە هەزاران كەس كوژران و هەزارانی تر برینداربوون، وێڕای ئاوارەبوونی زۆرینەی دانیشتوانی كە لە رەوشێكی مرۆیی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن