راچڵەكین-
دوای تێپەڕبوونی 17 ساڵ، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگەكان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەرجەم ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێمی كوردستان، پرۆسەی دەنگدان دەستیپێكردووەو بڕیارە تا كاتژمێر 5:00ی ئێوارە بخایەنێت، تیایدا بڕیارە 13 ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی، 13 ئەندام لە هەولێر، 11 ئەندام لە دهۆك و 9 ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.
بۆ یەكەمجار لە مانگی نیسانی 2006دا هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لەهەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 26 كەس كێبڕكێ لەسەر 13 كورسی دەكەن، لەهەولێر 33 كاندید بەهەمان شێوە كێبركێ لەسەر 13 كورسی دەكەن، لەدهۆك 17 كاندید بۆ 11 كورسی هەیە و لە هەڵەبجەش 10 كاندید بۆ 9 كورسی كێبركێ دەكەن.