راچڵەكین -
بەهۆی كەوتنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر، كێشە بۆ زۆربەی وێستگەكان دروستدەبێت و زۆربەی فیدەرەكان لەكاردەكەون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی، هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر كەوتن، كە ئەمەش كێشەی بۆ زۆربەی وێستگەكان دروستكردو زۆربەی فیدەرەكانی كە لەئیشدا بوون كەوتن.
كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا دۆخەكە بەرەو ئاسایی دەڕوات، جگە لە وێستگەی تاسڵوجە، كە هەردوو محاویلەكەی كێشەیان هەیەو ئۆن نابن، لەگەڵ وێستگەی شارباژێڕ كە ئۆن نابێت، تیمەكانی چاكسازی وێستگەكان لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاساییكردنەوەی سیستمەكە.