زانیاری نوێ لەسەر گەیشتنی 700 ملیار دینارەكە ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

04/12/2023     ژمارەی بینراو 1571

راچڵەكین-

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا میدیای نزیك لەپارتی راگەیاند:"ئەمڕۆ رێككارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان تەواوبوون و ئەم هەفتەیە بڕە پارەكە دەگات".

فارس عیسا، ئەوەشی ووت: "بۆ سێ 700 ملیار دینارەكەی دیكە (مووچەی هەر سێ مانگی 10، 11 و 12) لە نزیكترین كاتدا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا".  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن