كەشناسێك: بارانی بەلێزمە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

04/12/2023     ژمارەی بینراو 1745


راچڵەكین- 
شارەزایانی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا و بە درێژایی ئەم مانگە، چەند شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بەفرێكی زۆریش لە ناوچە شاخاوییەكان ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە،" ئەم مانگە بارانی زۆر باش ئەبارێت ھەر لە 6ی مانگەوە پێشبینی دەستپێكردنەوەی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەكانمان ئەكرێت بەچەند قۆناغێكی یەك لەدوای یەك، كە مەودای نێوان بارانەكان نزیك ئەبن لەیەك". 

بە بۆچوونی ئەو كەشناسە،" ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێكی بارانبارین لە نێوان 6ی مانگ بۆ 20ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەكان و ناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان بەتایبەت لەدوای ناوەڕاستی مانگەوە ". 

ئاراس جەبار پێیوایە،" بەگشتی پێشبینی ئەكرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەراورد بەمانگی ڕابردوو ژمارەی شەپۆلەكان زیاتر ببێت”.

لەبارەی بۆ بەفر بارین و ھاتنی شەپۆلی سەرما لەسەنتەری شارەكان و ناوچە شاخاوییە نزمەكان بۆ ئەم مانگە، ئەو كەشناسە دەڵێت"تا ئێستا ھیچ دیار نییە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن