كەشناسی هەرێم: بارانبارین تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە

کوردستان

08/12/2023     ژمارەی بینراو 438


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما  بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکەمان، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە، هەندێک کات لێزمە باران دەبێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت، هەندێک کات کەمێک چالاک دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەنزیکەی ( 2 تــــا 4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن