كەشناسی: بارانبارین تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

12/12/2023     ژمارەی بینراو 357


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لەدهۆک و ناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی شەودا نمە باران درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری باران بارین زیاد دەکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی لەگەڵ بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان، هەروەها بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی

سۆران : 11 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن