دیاریکردنی ڕکابەرەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە جامی ئیسپانیا

وەرزش

12/12/2023     ژمارەی بینراو 118

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە، تیروپشکی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاکێشرا، لە ئەنجامدا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووبوونەوەیان ئاسانە.

یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژی یەکشەممە 7ی مانگی یەک لە یاریگای خۆی بەرامبەر بارباسترۆ کە لە خولی پلە دووەکانە یاری دەکات.

بەرشەلۆنە دەبێت دوای یاریی جامی ئیسپانیا ڕاستەوخۆ گەشت بکات بۆ ڕیاز بۆ ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئۆساسۆنا بکات.

لە لایەکی دیکەوە، ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئاراندینا لە قۆناغی 32ی جامی پاشادا یاریی دەکات.

یارییەکە لە 6 یان 7ی مانگی یەک لە یاریگای ئێل مۆنتیسیلۆ لە کۆمەڵگەی وەرزشی خوان کارلۆس هیگوێرۆ بەڕێوەدەچێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن