كەشناسی باری كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو رادەگەیەنێت

کوردستان

16/12/2023     ژمارەی بینراو 339


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروست بوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێك ناوچەدا بە تایبەتی لە ناوچە دەشتایەکان، پلەکانی گەرما  بەرز دەبنەوە بە ( ٢- ٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەكانی دوێنێ. 

 سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا، ئەگەری بوونی تەمێکی سووک هەیە لە بەیانی زوودا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17 

سلێمانی : 15

دهۆک : 15

کەرکوک : 17

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 16

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 18

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن