كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت

کوردستان

22/12/2023     ژمارەی بینراو 257

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی کاتەکان، هەندێک کات لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم باران بارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان پێشبینی بەفر بارین دەکرێت. 

سبەی شەممە، ئاسمان زۆربەی کاتەکان هەوری باراناوی دەبێت و هەندێک کات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 10 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی

سۆران : 8 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن