كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەم ناوچانەش بەفر دەبارێت

کوردستان

23/12/2023     ژمارەی بینراو 482


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە  ، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، رێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، پلەکانی گەرما  نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت، لە درەنگانی شەودا پێشبینی درووسبونی تەم دەکرێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر : 13 

سلێمانی : 12

دهۆک : 12

کەرکوک : 14

هەڵەبجە : 12

زاخۆ : 13

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن