كەشوهەوای شەوی سەری ساڵ چۆن دەبێت؟

کوردستان

31/12/2023     ژمارەی بینراو 308

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بە شێوەیەكی گشتی، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنی.

سبەی دووشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت ، خێرای با  لەسەرخۆ  ( 10 – 15 )  كم /ك دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 19   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 18  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   20 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 22 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سۆران  : 14  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن