نەیمار ڕەفتارە خراپەکانی لەگەڵ هیلال دووبارە دەکاتەوە

وەرزش

31/12/2023     ژمارەی بینراو 85

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

نەیمار جۆنیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی بەردەوام بوو لە پشتگوێخستنی ڕەخنەکان لەسەر ڕەفتارەکانی لە دەرەوەی یاریگا دوای ئەوەی ڕووی لە ڕیزەکانی یانەی هیلال سعودیە کرد.

لە ساڵانی ڕابردوودا نەیمار تووشی پێکانێکی زۆر بوو کە بۆ ماوەی 6 وەرز ژیانی وەرزشی تێکدا بە درێسی یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان.

نێیمار (31 ساڵ) هاوینی ڕابردوو بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە یانەی هیلال کرد و یاریزانەکەش گرێبەستی دوو وەرزی واژۆکرد.

بەڵام یەکەم وەرزی ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ درێسی هیلال پێش دەستپێکردنی کۆتایی هات، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەڕازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 206پچرانی بەستەرەی ئەژنۆی بووە.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە ئێستادا دوای نەشتەرگەری لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە، بەڵام لە بەڕازیل بەردەوامە لە دروستبوونی مشتومڕ.

ئەمڕۆ یەکشەممە نەیمار وێنەیەکی لەڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە، خۆی بە یاریکردنی “پۆکەر”دا سەرقاڵکردووە.

میدیای فەرەنسی و ئیسپانیا ڕەخنەی توندیان ئاراستەی نەیمار کرد بەهۆی ڕەفتارە بەرزەکانی لە دەرەوەی یاریگا، وەک مانەوەی درەنگان و بەشداریکردن لە کۆنسێرتەکان و یاری پۆکەر، جا چ لەسەر پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکان یان لە یانە شەوانەکاندا.

ڕۆژنامەکان پێکانە زۆرەکانی نەیماریان بە پاریس سانجێرمانەوە بەستەوە، پێش ئەوەش بە بەرشەلۆنەوە، ئەمەش بەهۆی گرنگی نەدانی ئامادەیی جەستەیی لە ماوەی پشووەکاندا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن