راچڵەكین-
ئاگر لە نهۆمی دووەمی ماجدی مۆڵ لە شاری هەولێر كەوتەوە و بەپێی زانیارییەكان، جگە لە زیانی ماددی هیچ كەسێك لە رووداوەكەدا زیانی پێنەگەیشتووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو ئاگرێك لە نهۆمی دووەمی گراند ماجدی مۆڵ لە شاری هەولێر كەوتووەتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و توانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
بەگوێرەی هەواڵ، ئاگرەكە لە دوكانێكی جلوبەرگ لە نهۆمی دووەمی گراند ماجدی مۆڵ كەوتبووەوە و لە رووداوەكەدا جگە لە زیانی ماددی كەس نەبووەتە قوربانی و زیان بە كەس نەگەیشتووە.