پۆستی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خانەقین لە كورد دەسەندرێتەوە

کوردستان

02/01/2024     ژمارەی بینراو 940

راچڵەكین -

پارێزگاری دیالە گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری هۆبەی كشتوكاڵی خانەقین دەكات و كەسێكی عەرەب لەشوێنی كوردێك لەو پۆستە دادەنێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی دیالە كە سێ رۆژ لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە 21-12-2023 دەریكردووە، تێیدا بڕیاردراوە بە لابردنی ئیبراهیم خەلیل عەلی بابی، لە پۆستی بەڕێوەبەری هۆبەی كشتوكاڵی خانەقین و دانانی عەرەبێك بەناوی نەسڕ یوسف زبالە لەو پۆستە.

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە بڕیاری لابردنی بەڕێوەبەری هۆبەی كشتوكاڵی خانەقین لە پۆستەكەی، بەپێی نوسراوێكی بەشی سەرچاوە مرۆییەكانی پارێزگای دیالە بووە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن