كەشناسی هەرێم: نمە باران دەستپێدەكات و بەفریش لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

03/01/2024     ژمارەی بینراو 326


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ بوونی تەمێکی سووک لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە  درەنگانی شەو، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان نمە باران و لە لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر بارینی کەمی دەبێت، بە تایبەت  لە شاخە بەرزە سنوورییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :


هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 12 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سۆران : 12 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن