كەشناسی هەرێم: ئەم دوو رۆژە بەفر و باران دەبێت

کوردستان

05/01/2024     ژمارەی بینراو 431


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە، لە ناوچەکانی تر بە شێوەی پچڕ پچڕ نمە باران دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند، هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات باران بارین دەبێت، هەروەها بۆ بەیانی پێشبینی دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

سۆران : 9 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن