بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان وەستێنراوەو تۆپی پێ بە دۆخێکی خراپدا دەڕوات.
هاندەران بە تامەزرۆوە لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی خولە ناوخۆیی و بە تایبەت ئەوروپییەکانن.
لەوبارەیەوە کەناڵی بی ئێن سپۆڕتی قەتەڕی بڵاویکردەوە کەوا فیفا لە هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر دەستپێکردنەوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەدات لە مانگی ئابی ئەمساڵدا.
واتە پێشبینیکراوە لە حەوت و هەشتی مانگی ئاب یارییەکان دەستپێبکەنەوەو لە ٢٩ی هەمان مانگیش یاریی کۆتایی ئەنجام بدرێت، کە ئەمە ئەگەرێکی زۆر نزیکە بۆ جێبەجێکردن.
هەروەها یارییەکانی یۆرۆپا لیگ لە دوو و سێی مانگی ئاب ئەنجام بدرێن و لە ٢٧ی مانگیش یاریی کۆتایی.