كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات و بەفریش لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

09/01/2024     ژمارەی بینراو 610


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور وهەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان نمە بارانی کەم دەبارێت، پێشبینی باران بارین دەكرێت لە پارێزگای دهۆک لەدوای نیوەڕۆ،  لە بەشێک لە ئامێدی و ئاکرێ و بامەرنی باران دەبارێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئێوارەدا لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری سۆران وچۆمان، پاشان باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری شەقڵاوە و هیران لەم ناوچانە ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجەش ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لە هەندێ ناوچە و هەندێ کات، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان کە لە سەرووی 200م زیاترن، ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچە و هەندێ کات هەیە، لە کاتی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان ئەگەری بەفر بارینیش هەیە، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوەبە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 12 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن