یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێم كەی دادەمەزرێن؟

کوردستان

11/01/2024     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین-

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، ئامادەكارییان كردووە بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆكان، ئێستا دۆسیەكە لەناو پاكێجی كێشەكانی هەرێم و بەغدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆكان، لیست و ئامادەكاریمان كردووە، بەڵام پەیوەستە بە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ، ئومێدمان هەیە بگاتە ئەنجامێكی باش".

وتیشی:" ئەگەر توانرا دامەزراندنی یەكەمەكان بخرێتە ناو هەمواری پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئەوا ئەنجامی زۆر باشی دەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن