كەشناسی هەرێم: بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن

کوردستان

12/01/2024     ژمارەی بینراو 302


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لەهەندێ کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان بەفر بارین و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە کاتەکانی شەودا باران بارین زیاد دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سنووری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بە ( 2 -1 ) پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سبەی شەممە، بەدرێژای کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت، بە تایبەتی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە، نزمتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی

سۆران : 4 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن