دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكومی لەهەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

کوردستان

14/01/2024     ژمارەی بینراو 159

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا، پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكومی بۆ جاری دووەم ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردووەتەوە، هەر كەسێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

پۆستەكان:
١- سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان
٢- سەرۆكی زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارەكیەكان

مەرجەكان:
١- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
٢- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
٣- خزمەتی لە (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت.
٤- خاوەن توانا و شیاوی كارگێڕی و شارەزایی و دەستپاكی و ئەمانەتی زانستی بێت لە كاركردندا.

تێبینیەكان:
- ئەو بەڕێزەی كە داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.
- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت
- دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠٢٤/١/٢١) ڕۆژی (یەكشەممە) دەبێت.
- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.
- ئەو بەڕێزانەی لە جاری یەكەم داواكارییان پێشكەش كردوە پێویست ناكات جارێكی تر پێشكەش بكەنەوە.
- هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوەو ڕەوانی بكات.
https://forms.gle/bhcsn5VqxTGwE8Hq6                              

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن