راچڵەكین-
سوپای پاسدارانی ئێران بەئامانجگرتنی "بارەگایەكی سەركردەكانی داعش لە سوریا" رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی كورت كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاوكرایەوە"وەك وەڵامێك بەرامبەر بە تێوەگلانیان لە كارە تیرۆریستییەكەی كرمان، بارەگایەكی سەركردەكانی داعش لە سوریا بۆرددومانكرا"
پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو كە بە مووشەك و درۆن، هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی بۆردومان كردووە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە"وەك وەڵامێك بەرامبەر بە تاوانە تیرۆریستییەكانی ئەم دواییە كە لەلایەن دووژمنانی ئێرانەوە ئەنجامران، رایدەگەیەنین كە شەوی رابردوو بە مووشەكی بالیستی بارەگاكانی سیخوڕی و گردبوونەوەكانی گروپە نەیارەكانی دژ بە ئێرانمان لە چەند بەشێكی ناوچەكە بۆردەومان كردووە".