ئەو هاووڵاتییەی وێنەی راوكردنەكەی بڵاوكردەوە دەستگیركرا

کوردستان

18/01/2024     ژمارەی بینراو 666

راچڵەكین- 
دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە سنووری قەزای ماوەت وێنەی خۆی لەكاتی راوكردنی ئاژەڵێكی كێوی بڵاو كردبووەوە، دەستگیركرا. 

ئەمڕۆ پێنحشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) وێنەی خۆی لەكاتی راوكردنی ئاژەڵێكی كێوی بڵاوكردەوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستیپێكرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، توانرا ئەو هاووڵاتییە دەستگیربكرێت، لەئێستاشدا بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە هاووڵاتییەكە راگیراوە و رێكاری یاسایی لەدژی گیراوەتەبەر.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن