كەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەستپێدەكات

کوردستان

23/01/2024     ژمارەی بینراو 586


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە،  ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە دوای نیوەڕۆ بەردەوام هەور دەبێت و هەندێ کات نمە باران دەبێت بەتایبەت لە دوای نیوەڕۆ، لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە باران هەیە بەتایبەتی لە کاتەکانی ئێوارە، هەروەها ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە هەندێ ناوچە لەکاتی باران بارین، لە هەندێ ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ( کۆیە , بارزان , ئاکرێ ,شیلادزێ , سۆران , چۆمان , چەمانکێ)،  لە شەودا بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی چوارشەممە، هاتنی بارستە هەوایەکی سارد کە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (6-8) پلە ی سیلیزی لەگەڵ زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست، لە هەرێم بە گشتی باران دەبارێت بەشێوەی نمە باران لە کات و ناوچەی جیا جیا و لە هەندێ ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت، بەفر بارین لە زۆربەی لوتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت، پلەکانی گەرما / نزم دەبنەوە بە ( 6 -8) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 7 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 1پلەی سیلیزی

سۆران : 7 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن