كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاشكرا دەكات

کوردستان

24/01/2024     ژمارەی بینراو 343


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا، ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەمی دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی کەم کەمی هەیە، رێژەی باران بارین لە ئەمڕۆدا لەم ناوچانە کەمێک زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ( قەڵادزێ-دوکان-رانیە-کۆیە-بەشی باکووری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە چەند پلەیەک بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بەفر بارین لەسەر ناوچە سنورییەکان و بەشێک لە لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارینی دەبێت، سەبارەت بە باران بارین لە هەندێ کاتدا لەناوچە جیاجیاکان نمە بارانی کەم دەبێت، لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێرو کرکوک، سنوری ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2پلەی سیلیزی

سۆران : 10 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن