گەرمیان؛ راوچییەك كوژراو یەكێكی تر بریندارە

کوردستان

24/01/2024     ژمارەی بینراو 406

راچڵەكین-

لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، راوچییەك بەچەك كوژراو یەكێكی تریش بریندارە. بەرپرسانی ناوچەكەش دەڵێن:" یان لەگەڵ داعش رووبەڕووبوونەوەیان هەبووە یان لەنێوخۆیاندا لەدەستیان دەرچووە".
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە سەختەكانی پشت ناحیەی زنانە لە قەزای كفری ئیدارەی گەرمیان، لەڕووداوێكدا كەتائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە راوچییەك كوژراو یەكێكی تر برینداركرا.

وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە رایگەیاندووە "راوچییەكان پێنج كەس بوون، یەكێكیان كوژراوە و یەكێكی دیكەشیان بریندارە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
ئەوانەی لە رووداوەكە رزگاریان بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون و لێكۆڵێنەوەیان لەگەڵدا دەكرێت. بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە دەڵێت، "راوچییەكان دەڵێن پۆلیسی دارستان تەقەی لێكردوون، بەڵام راست نییە و ئەمشەو پۆلیسی دارستانی سنوورەكە هیچ جووڵەیەكیان نەبووە".
 
وەهاب ئەحمەد وتی:"مانگێك پێش ئێستا داعش لەم سنوورە هەبوون و هێزە ئەمنییەكانمان ئاگادار كردەوە، ئیستاش گومان دەكەین داعش تەقەی لێكردبن، یان خۆیان گولـلەیان لەدەست دەرچووبێت و بیانەوێت رووداوەكە پەردەپۆش بكەن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن