كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی بەفر و باران بەڕێوەیە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

کوردستان

25/01/2024     ژمارەی بینراو 366


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەڕێم ( پارێزگای سلێمانی) لەگەل بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی ئەم سنوورە لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لاواز دەبێت، ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبنەوە (2-3 ) پلە لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک زیاتر نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، بەهۆی هاتنی شەپۆڵێکی ترى بەفر و باران کەسەرەتا دابارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە بەشێوەی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاووییەکانی ئەم ناوچانە، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێم، کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژی شەممە بەردوام دەبێت، پکانی گەرما لەناوچەکانی باکووری هەرێم، پارێزگای دهۆک بەرێژەیەکی بەرچاو (3-5 ) نزم دەبنەوە، بەجۆرێک لەناوچە بەرزەکان لە سفری سیلیزی نزیک دەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 8 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2پلەی سیلیزی

سۆران : 8 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن