كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو بارانبارين ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

کوردستان

26/01/2024     ژمارەی بینراو 549

راچڵەكین - 

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمشەو بەفربارین زۆربەی ئەو شارۆچكانە بگرێتەوە كە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانەوە نزیكن، لەهەولێرو دهۆكیش زۆرترین رێژەی باران ببارێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی دەكرێ لە دوای نیوەشەو نمەباران و بارانبارینی مامناوەند زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لەو شارۆچكانەی كە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانەوە نزیكن.

كەشناسی پێشبینیشی كردووە، زۆرترین رێژەی باران لە سنوری دهۆك، ئاكرێ، بەردەڕەش و هەولێر ببارێت، لەكاتەكانی بەیانی سبەینێش بارانبارین قەزای كۆیە و ئیدارەی راپەڕین بگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن