رەنگی رووبارێك سور دەبێت و دەڵێن نیشانەی ئاخری زەمانە

هەمەڕەنگ

27/01/2024     ژمارەی بینراو 1120

راچڵەكین- 
ئەنجومەنی شاری بێرمینگهام لە بەریتانیا، لێكۆڵینەوە لە رووداوێكی سەیر دەكات كە رێڕەوی رووباری بێرمینگهام روویداوە رێبوارێك لە 25ی ئەم مانگەدا بەدی كردووە، بەجۆرێك رەنگی ئاووی رووبارەكە بە تەواوەتی بووەتە سوری تۆخ، ئەمەش لەلایەن هەندێكەوە بە دیاردەیەكی تۆقێنەر وەك رۆژنامەی "دەیلی مەیل" باسی دەكات، بە یەكێك لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی رۆژی قیامەت لێكدانەوەی بۆكراوە. 


بێرمینگهام: رووداوی كۆتایی جیهان 

 
دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لەلایەن یەكێك لە هاووڵاتیان لە رووداوی گۆڕانی رەنگی رووبارەكە لە بێرمینگهام بۆ رەنگی خوێن ئاگاداركرانەوە، ئەنجومەنی شارەكە لێكۆڵینەوەی لەو دیاردە نائاساییە دەستپێكرد. 
 
بەپێی ئەو رۆژنامەیەی هەواڵەكەی بڵاوكردەوە، توێژەرە ژنیگەییەكانی سەر بە ئەنجومەنەكە دەستییان بە لێكۆڵینەوە كردووە، سەبارەت بە هۆكارەكانی گۆڕانی رەنگی رووبارەكە بۆ رەنگی سور كە تۆقێنەرە و تەنیا لە ئاخری زەماندا بەدی دەكرێت. 
 
وێنەی رووبارە سورەكەی ئاخری زەمان مشتومڕ دەنێتەوە 

 
جێڵی بیر، وتەبێژی ئەنجومەنی شارەكە، وێنەی دیاردە سەیرەكەی لەسەر تۆڕی (ئێكس) بڵاوكردووەتەوە، ئەمەش مشتومڕێكی فراوانی لەنێوان دانیشتوانی ناوچەكەدا دروستكرد. 

دێڤید پاركەر، راوێژكار لە شاری بێرمینگهام كۆمێنتی لەبارەی دیاردەكەوە نوسیوە" خودایە ئەمە چییە روویداوە؟". 

تائێستا دەسەڵاتدارانی خۆجێی و پۆلیس نەیانتوانیوە هۆكارەكانی ئەو دیاردەیەی روویداوە، دیاریی بكەن. 

لە كۆمێنتەكانی تردا هاتووە: "كاتێك دوێنێ شەو وتم بڕۆن دەرەوەی شار بە سوور بۆیاخ بكەن، مەبەستم ئەوە نەبوو بڕۆن و وابكەن". 
 
جیڵی بیر دەڵێت: "داوام لە توێژەرانی ژینگەیی كردووە بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بكەن، تا ئەم ساتە تێناگەم چی ڕوویداوە، تەنیا ئەم پۆستەم لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس نوسی، تا خەڵك ئاگادار بكەمەوە بۆ ئەوەی تووشی شۆك نەبن، گەر رۆیشتن و رووبارەكەیان بینی". 

وتەبێژی ئەنجومەنی شارەكە رایگەیاندووە،  چاوەڕێم هۆكارەكان بزانم، هیوادارم ئەمڕۆ یان سبەی بێت، دەسەڵاتداران رێكاری بەپەلە دەگرنەبەر بۆ لابردنی ئەو رەنگە.

هاتنەدی پێشبینییەكەی هینۆك پاوڵ لەبارەی ئاخری زەمانەوە  

بێرمینگهام ئەو شارەیە كە ئینۆك پاوڵ، ئەندامی دیاری پارتی پارێزگاران لە پەرلەمانی بەریتانیا، لە 20ی نیسانی 1968دا وتارە بەناوبانگەكەی "ڕووبارەكانی خوێن”ی تێدا پێشكەش كرد، وتارێك كە تا ئەمڕۆش لە بەریتانیادا جێپەنجەی خۆی بەجێهێشتووە. 

پاوڵ لە وتارەكەیدا كە 25 خولەكی خایەند، هێرشی كردە سەر سیاسەتی كۆچبەری حكومەتی پارتی كرێكاران، هاندەرێكی ئاشكراش بوو بۆ وروژاندنی رق و كینە و  رەگەزپەرستی. 
پاول دەڵێت: "لەكاتێكدا سەیری داهاتوو دەكەم، لە رووبارەكاندا خوێن دەبینم"، ئاماژەی بە داستانە شیعرییە بەناوبانگەكەی "ئەلیادە" كردووە. 

پاول نەك هەر بە داخستنی سنوورەكانی بەریتانیا بەڕووی كۆچبەراندا رازیی بووە، بگرە لەو دەمەدا بڕیاریدابوو بیانگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان، بە پێچەوانەوە "لەماوەی پانزە یان بیست ساڵى داهاتوو، پیاوە رەشپێستەكان دەستباڵادەبن". 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن