بەتاوانی " دەستدرێژی سێكسی" دۆناڵد ترەمپ بەزیاتر لە 83 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت

جیهان

27/01/2024     ژمارەی بینراو 324


راچڵەكین-

دەستەی سوێندخۆران لە دادگایەكی شاری نییۆرك لە ئەمریكا، بەتاوانی "دەستدرێژی سێكسی و ناوزڕاندن" ی خانمە رۆژنامەنووسێك، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەیان بە زیاتر لە 83 ملیۆن دۆلار سزادا.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، لەدانیشتنی دووەمی دادگای مانهاتن لە نییۆرك، بڕیاریداوە بە سزادانی دۆناڵد ترەمپ، بەبڕی 83.3 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبووكردنی ئەو زیانانەی لە ئێلیزابێس جین كارۆل، خانمە رۆژنامەنووسی ئەمریكی كەوتووە، دوای ئەوەی ترەمپ-ی تۆمەتباركردبوو بە دەستدرێژی سێكسی و ناوزڕاندن.

ئی جین كارۆڵ، ترەمپ-ی بەوە تۆمەتباركردووە كە لە ساڵی 1996 لە ژووری جلگۆڕین لە مۆڵێك دەستدرێژیی سێكسی كردووەتە سەر، دوای چەند ساڵێك ترەمپ ناوی ئەو ژنەی زڕاندووە و چەند جارێك بە "ژنێكی هەڵخەڵەتێنەر" ناوی بردووە.

ساڵی رابردوو، دادگاكە یەكەم دانیشتنی لەسەر سكاڵای كارۆڵ كرد ، ترەمپ تانەی لە بڕیاری یەكەم دانیشتن دا و تا ئێستا ئەنجامی تانەكە یەكلایی نەبووەتەوە. سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت، تانە لە بڕیارە نوێیەكەش دەدات. تاوەك هەموو تانەكان یەكلایی نەبنەوە، كارۆڵ ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك وەربگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن