كەشناسی هەرێم: ئەم دوو رۆژە بەفر و نمە باران دەبێت

کوردستان

29/01/2024     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە،  ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، کەمێک نمە باران لەباکووری پارێزگای دهۆک دەبارێت،  لە شاخە بەرزەکان بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما بەگشتی جگە لە ناوچەکانی بادینان، کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -1پلەی سیلیزی

سۆران : 7 پلەی سیلیز

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن