كەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن

کوردستان

01/02/2024     ژمارەی بینراو 477


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەكاتەكانی بەیانی تا دوایی نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ئێوارەدا شەپۆلێكی باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات تاكو ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر .

ئەگەری باران بارین لەسەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا لەهەندێ ناوچە هەیە، باران بارین لەگەرمیان و بەشێك لە پارێزگای كەركووك تا باكووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەشێوەی نمە باران و هەندێ كات تاوە بارانی مامناوەند دەبێت، لە ئەنجامی  كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لەسەر تەواوی زنجیرە چیا سنووریەكان و لووتكە و قەدپاڵی چیا بەرزەكان بەفر دەبارێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەڵام لە شەودا بە نزیكەی (2-4) پلە نزم دەبنەوە. 

سبەی هەینی، كەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەئەنجامی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی ڕووی لەناوچەکەمان دەکات لەکاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەی بەرزیان لە (2000) مەتر زیاترە، پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر، پلەکانی گەرما بەنزیکەی 4 تـــــا 6 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزن. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -5پلەی سیلیزی

سۆران : 3 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن