مامۆستای زانكۆیەكی ناحكومی لەهەولێر هێرش دەكاتە سەر كچە خوێندكارێك

کوردستان

04/02/2024     ژمارەی بینراو 94

راچڵەكین-

لەیەكێك لەزانكۆ ناحكومییەكانی شاری هەولێر، مامۆستایەكی زانكۆكە هێرش دەكاتە سەر كچە خوێندكارێك و ئەویش سكاڵا تۆمار دەكات.

ئاسۆ هاشم پارێزەری كچە خوێندكارەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" مامۆستایەك بە پێنووس هێرشیكردووەتە سەر بریكاردەرەكەم كە لە قۆناغی یەكەمی بەشی راگەیاندنە".

وتیشی:" مامۆستاكە بە قەڵەم هێرشیكردووەتە سەر كچە خوێندكارەكە و برینداری كردووە، پشكنینی پزیشكیشمان لەبەردەستە سەبارەت بەو پرسە و پشكنینەكەش دەیسەلمێنێت كە كچەكە برینداركراوە".

ئاسۆ هاشم، ئەوەی روونكردەوە:" رووداوەكە بەهۆی لێكتێنەگەیشتنەوە روویداوە و لەو كاتەشدا 31 خوێندكار ئامادەبوون و سەرجەمیان ئامادەییان تێدایە شاهیدی بدەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن