بڕیاردان
ڕاچڵهكین-
بڕیاردانی مرۆڤ لهو بابهتانهی پهیوهندی به ژیانی تایبهتیهوه ههیه وردی و تێڕامانی دهوێت چونكه ههر ههڵهیهك ئهگهری ههیه تهواوی ژیان بهرهو خراپی ببات، پسپۆڕانی دهرونی هۆشداری دهدهن بۆ ئهوهی لهسهر ئهم بابهتانه به ههڵهشهیی بڕیار نهدرێت.
1- هەوڵدان بۆ ڕازیكردنی دڵی ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن : ئەگەر بەم شێوەیە بیر بكەیتەوە ئەوە هەرگیز سەركەوتوو نابیت و هەرگیز هیچ كەس بە باشتر لە خۆت مەزانە ئەمە نەك بەو ڕادەیەی هەستی لە خۆبای بونت تیادا دروست ببێت ، بەڵكو هەمیشە وابیر بكەرەوە تۆش دەتوانیت هەمان كاربكەیت و باشتر لە هەموو كەسێكی دیكە و هیچكات خۆت و تواناكانت بە كەم مەزانە و ڕازیكردنی دڵی هەموو ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن كارێكی دروست نیە .
2- دەتوانم بەرگەی ڕەوشت و مامەڵەی كەسە خراپەكان بگرم : ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە و هەمیشە بە دوای پەیوەندیەكدا بگەڕێ ڕێز و خۆشەویستی تیادا بێت بۆت و سوكایەتی كەس قبوڵ مەكە ، ئاگاداربە ڕێگە مەدە ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن بڕیار لەسەر ژیانی تایبەتی تۆ بدەن و بڕیاری ئەوەش بدە كەسە خراپ و بێزاركەرەكان لە ژیانت بكەرە دەرەوە .
3- بڕیاری ئەوە مەدە كە پێویستت بەوە نیە سوپاسی ئەو كەسانە بكەیت كە یارمەتیت دەدەن : ئەو كاتەی وەك مرۆڤێك سوپاسی ئەو كەسانە دەكەیت كە یارمەتیت دەدەن ئەوە بیرت دەخاتەوە كە تۆ خاوەنی چیت و ئەو كەسانەش كە بەردەوام سوپاسی بەرامبەرەكەیان دەكەن بۆ یارمەتیدانیان ئەوە كەسانێكی سەركەوتوون .
4- ڕێزگرتن پێویست نیە !!: بە پێچەوانەوە ڕێزگرتن لە هەموو كەسێك ناویانگێكی باشت پێدەبەخشێت ئیتر بۆچی ڕێزی بەرامبەرەكەت نەگریت ؟
5-ڕێگەدان بەوەی ڕابردوو كارت تێبكات : هەرگیز ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە و ڕێگە مەدە ڕایردوت كارت تێبكات و ئەوەت بیر بێت هەموو بەیانیەك دەستپێكێكی نوێیە بۆ ژیانت و دەتوانیت ئەو شتانەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت و جیاوازی لە ڕۆژەكانتدا دروست بكەیت ، ڕاستە ناتوانیت ڕابردووت بگۆڕیت بەڵام هەموو ڕۆژێكی نوێ تەنها بیر لە داهاتوت بكەرەوە و ڕابردوو جێبهێڵە .
6- ڕازی بوون بەهەرچیەك كە بۆت بێتە پێشەوە : هەریگز بە كەم ڕازی مەبە و ئەوەش باش بزانە هیچ كارێك بێ ماندوو بوون نایەتە دی و ئەوەندەی دەتوانیت هەوڵ بدە بۆ ئەوەی بگەیت بەو شتەی خەونی پێوە دەبینیت .
7- دەست بەرداربوون لە خەون و ئاواتەكان یەكێكە لەو بڕیاڕە هەڵانەی مرۆڤ بیدات : هەرگیز دەستەبەرداری خەون و ئاواتەكانت مەبە و خۆت مەدەرە دەستی بێ هیوای چونكە بێ هیوای ژیان تاڵ دەكات .