كەشناسی هەرێم پێشبينییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاودەكاتەوە

کوردستان

07/02/2024     ژمارەی بینراو 466


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری نمە باران هەیە لە سەر هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتی نمە باران بەفر دەبارێت لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان، لەسەنتەری پارێزگاکان زۆربەی کاتەکان ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ. 

سبەی پینجشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (4-6) پلە ی سیلیزی و دورستبوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ. 


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر : 16 

سلێمانی : 15

دهۆک : 17

کەرکوک : 16

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 17

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 20

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن